وادەی دەستپێكردنەوەی خولی عێراقی دیاریكرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وادەی دەستپێكردنەوەی خولی عێراقی دیاریكرا


دەستەی کاتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق وادەی دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولەکەی راگەیاند و لە کۆتایی ئەم مانگەشدا تیروپشکی خول و جامی عێراق رادەکێشرێت.
لە کۆبوونەوەی دەستەی کاتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقدا پێشنیازی دەستپێکردنی یارییەکانی خولی نایابی عێراق پەسەندکرا و بڕیارە لە رۆژی 25ـی 10 یارییەکانی وەرزی نوێی خولەکە دەستپێبکاتەوە.
رۆژی 29/9 تیروپشکی یارییەکانی وەرزی نوێی خولەکە بە بەشداری دوو یانەی کوردستان کە یانەکانی هەولێر و زاخۆن رادەکێشرێت، هەروەها رۆژێک دواتریش تیروپشکی یارییەکانی جامی عێراق رادەکێشرێت.
یارییەکانی خولی نایابی عێراق بەشێوازی خول و بە دوو قۆناخ وەک شێوازی ئاسایی خۆی دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن شانەی قەیرانەکانی عێراقەوە رێگەدرا بە ئەنجامدانی مەشق و راهێنانی یانەکان، ئەمەش رێگەخۆشکەر دەبێت لەبەردەم دەستەی کاتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق تاوەکو خولەکەی بەڕێوەببات.
هەرچی سەبارەت بە یارییەکانی خولی پلە یەکی عێراقیشە بڕیارە لە مانگی 3ـی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت کە چەندین یانەی کوردستان ئامادەکارییانکردووە کە بەشداری لە خولەکە بکەن، 24 یانە بەشداری دەکەن و خولەکە کراوەیە واتا یانەکانی پلە یەک و پلە دوو دەتوانن بەشداری بکەن، بەڵام بە دوو کۆمەڵە بەڕێوەدەچێت و یەکەمی هەر کۆمەڵەیەک دەگاتە خولی نایاب و دووەمەکانیش یارییەکی پلەی ئۆف دەکەن، براوەی ئەو یارییە جارێکی دیکە یارییەکی پلەی ئۆف لەگەڵ خاوەنی ریزبەندی 18ـی خولی نایاب دەکات و کامیان بیباتەوە کورسییەکی لە خولی نایاب دەبێت.

هه‌واڵی گرنگ