ئیدارەى یانەى یۆڤانتۆس دەیەوێت سامی خزێرەی ئەڵمانی بفرۆشێت بەڵام یاریزانەکە نایەوێت بڕوات.
هەر لەو ساتەوەى پێرلۆ وەک راهێنەری نوێی یۆڤانتۆس دەستنیشان کراوە، هەردوو یاریزان سامی خزێرە و هیگواین لە پلانەکانی چونە دەرەوە.
پاش فرۆشتنی هیگواین لە ئێستادا ئامانجی یانەکە دەستبەردار بونە لە سامی خزێرەى ئەڵمانی.
سامی خزێرە سالی 2015 لە ریاڵەوە چوە یۆڤانتۆسەوە و ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەى کۆتایی دێت.
بەڵام یانەى یۆڤانتۆس دەیەوێت ئەمساڵ کۆتایی بە گرێبەستەکەى بهێنێت بە بێ ئەوەى شایستە داراییەکانیشی بداتێ و سامی خزێرەش بەوە رازی نییە.