تۆتنهام گرێبەستێكی نوێی واژۆ كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تۆتنهام گرێبەستێكی نوێی واژۆ كرد

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشکرایانکردەوە كە یانەی تۆتنهام پێش داخستنی دەرگای هاوینە گواستنەوەی یاریزانان گرێبەستی سێرجیۆ ڕیگیلۆنی یاریزانی ڕیال مەدریدی چارەسەر کردوە.
ئەم یاریزانە پێشتر ناوی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە دەبەستراییەوە، بەڵام شەیتانە سورەکان بەهۆی خواستی ریاڵ مەدریدەوە لە جێبەجێکردنی بڕگەی کڕینی یاریزانەكە لە گواستنەوەی کشانەوە، ئەمەش بوە هۆكاری ئەوەی ئەو یاریزانە بچێتە تۆتنهام بۆ دانوستان و ڕێککەوتنەکە لە بەرژەوەندی خۆی جێگیر بکات.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ دەڵێت "تۆتنهام ئەو گرێبەستەی لەبەرژەوەندی خۆی جێگیرکردوە، ریاڵ مەدریدی ڕازیكردوە بەپێدانی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە تەمەن 23 ساڵە .
ئەو ڕۆژنامەنووسە جەختی لەوەشکردەوە، کە ڕێککەوتنەکە لەنێوان هەردو یانەدا کراوە و پێشبینیش دەکرێت ڕۆژانی داهاتو بە فەرمی واژۆكردنی گرێبەستی ئەو ئەو یاریزانە لەگەڵ تۆتنهام ڕابگەیەنرێت.
ڕیگیلۆن وەرزی ڕابردو نازناوی باشترین یاریزانی یانەی چەپی لە لالیگا بردەوە، کاتێک بە خواستن یاریی بۆ یانەی سیڤیلیا دەكرد و یارمەتی تیپەکەیدا بۆ دەستەبەركردنی نازناوی یوورپا لیگ.

هه‌واڵی گرنگ