ڕۆناڵد كۆمان گەورە یاریزانەكەی ئینتەری دەوێ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕۆناڵد كۆمان گەورە یاریزانەكەی ئینتەری دەوێ

ڕاپۆرته ڕۆژنامەوانییەکان خواستی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنه بۆ گواستنەوەی ڕۆمێلو لۆکاکۆی هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئاشکرا دەكەن.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئاشكرایكردوە كە هێرشبەری بەلجیکی لۆكاكۆ یەکێک لە ئامانجەكانی ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکەی بەرشەلۆنە لە پێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری تیمی بلاوگرانا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆژنامە ئیسپانیەكە بڵاویکردوەتەوە، کومان ئەو تایبەتمەندیانەی کە پێویست بوە بۆ هێرشبەرێك لە لۆكاكۆدا بینیوێتیەوە، بەتایبەتی لەگەڵ ئەگەری ڕۆیشتنی لویس سوارێزی پێویستە بەرشەلۆنە هێرشبەرێكی نوێ بۆ یانەكەی پیلكێش بكات.
لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەرایەتی تیمی کەتەلۆنیا داواکەی کومانی ڕەتکردەوە بەهۆی بارودۆخی ئابوری یانەکە و کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئەو یانەیە.
پێشتر یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی دەدا، بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە ڕەتیانكردەوە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن.

هه‌واڵی گرنگ