یانەى تۆتنهام لە کڕینی دوو یاریزانی یانەى ریاڵ مەدرید نزیکەو گفتوگۆکان هەنگاوی باشیان ناوە.
پاش ئەوەى تۆتنهام لە یەکەم یاریی وەرزی نوێ لەخولی ئینگلتەرا بە ئیڤەرتۆن دۆڕا، مۆرینیۆی راهێنەر دەستبەجێ ئیدارەى یانەکەى ئاگادارکردەوە کە پێویستی بە یاریزانی نوێ هەیە.
لە ئێستادا یانەى تۆتنهام کار بۆ کڕینی دوویاریزانی یانەى ریاڵ مەدرید دەکات کە ئەوانیش گاریس بەیلی وێڵزی و ریگیلۆنی بەرگریکاری لای چەپە.
زۆربەى راگەیاندنەکان ئاماژە بە نزیکی هەردوو یاریزانەکە لە یانەى تۆتنهامەوە دەکەن.
تاکە کێشە لە ئەنجامدانی گرێبەستەکە موچە زۆرەکەى گاریس بەیلەو تۆتنهام تا ئێستا نەیتوانیوە دابینی بکات.