خولی یانە پاڵەوانەكان ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خولی یانە پاڵەوانەكان ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە

لە رکابەرییەکانی گەڕی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، یانەی شورتەی عێراقی بەرامبەر یانەی ئەهلی سعودی یارییدەکات و چاوی لە بردنەوەی یەکەم سێ خاڵە لە رکابەرییەکە.

یارییەکە لە میانەی کۆمەڵەی یەکەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، کاتژمێر 18:00 لەسەر یاریگەی خەلیفەی نێودەوڵەتی لە دەوحە بەڕێوەدەچێت، شورتە دەیەوێت رکابەری لەسەر بردنەوەی یارییەکە بکات بۆ ئەوەی هیواکانی بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو بەهێزبکات.
ئەم یارییە لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێت، سێ رۆژ لەمەوبەر یانەکە یاریی چوونی بەرامبەر یانە سعودییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕاند، جگە لەوەش عەلا مەهاوی، بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوورەوە لە یارییەکەی ئەمڕۆدا بەشدار نابێت.
شورتە لە سێ یاریی رابردوودا تەنیا یەک خاڵی بەدەستهێناوە و هیچ بردنەوەیەکی نییە، بۆیە ئەمڕۆ دەیەوێت سێ خاڵ بباتەوە و هەلی گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو لەدەست نەدات.
لە یارییەکی دیکەدا کە کاژێر 21:00 بەڕێوەدەچێت، یانەی هیلالی پاڵەوانی وەرزی رابردوو بەرامبەر یانەی پاختاکۆری ئوزباکستانی یارییدەکات، کە یاریی چوون بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانە سعودیەکە کۆتاییهاتبوو.
هیلال سێ سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێناوە و چاوی لەوەیە بەبردنەوەی ئەم یارییە خۆی بگەیێنێتە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.

هه‌واڵی گرنگ