حکومەتی ئەڵمانیا، رەزامەندیی لەسەر ئامادەبوونی بەشێکی هاندەران لە یارییەکانی وەرزی نوێی خولی ئەڵمانیا دا، لە یەکەم یارییدا هاندەران ئامادەدەن.
رۆژی هەینی بە یاریی نێوان هەردوو یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی وەرزی رابردوو و یانەی شاڵکە، رکابەرییەکانی وەرزی نوێی بوندێسلیگا دەستپێدەکات، حکومەتی ئەڵمانیاش رەزامەندیی بۆ گەڕانەوەی بەشێکی هاندەران بۆ یاریگە پێشانداوە، بەرپرسانی میونشن دەڵێن رێگە بە ئامادەبوونی هاندەر دەدەن.
حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، بە رێژەی 20٪ هاندەران دەتوانن بچنە نێو یاریگە و دەبێت رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێبکەن، سەرۆکی شارەوانی میونشنیش رایگەیاند، لە توانایدایە 7500 هاندەر، دەتوانن لە یاریگەی ئالیانز ئارێنا ئامادەبن بۆ بینینی یاریی بایرن و شالکێ، سەرەرای ئەوەی کە رێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە شاری میونشن بەرەو هەڵکشانە.
بەرپرسانی شارەوانی میوانشن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا و سەرۆکی بایرن رێککەوتوون بۆ ئەوەی بەشێکی هاندەران ئامادەبن لە یارییەکەدا ئامادەبن.
هەرچەند پێشتر رەزامەندی درابوو تەنیا 10٪ هاندەران لە یاریگەی بایرن ئامادەبن، بەڵام یانەکە لەگەڵ بەرپرسان رێککەوت بۆ ئەوەی ئامادەبوون لە یاریگەی ئەوانیشدا هاوشێوەی یانەکانی دیکە بێت.