گرێبەستێكی زەبەلاح پێشكەشی سوارێز كرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گرێبەستێكی زەبەلاح پێشكەشی سوارێز كرا

ڕۆژنامەیەكی كەتەۆلنی ئاشكرای كردوە كە لویس سوارێز گرێبەستێكی گەورەی بۆ ڕۆیشتن لە بارسێلۆنا ڕەتكردوەتەوە بەڵام دەرگای بە یەكجاری بەڕووی یانەكە دانەخستوە.
ڕۆژنامەی (سپۆرت) بڵاویكردوەتەوە كە سوارێز گرێبەستێكی گەورەی لە یانەی ئینتەرمیامی ئەمەریكی پێ گەیشتوە تا بەبری 8 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئەمەریكییەكە بكات، كە هیگوایینی هیرشبەری یۆڤێنتۆسیش پەیوەندی پێوە كرد، ئەم گرێبەستەش كە گەورەترین لەسەر ئاستی خولی ئەمەریكی لەلایەن سوارێز ڕەت كراوەتەوە بەڵام یاریزانەكە بەڵێنی پێداون كە لە داهاتوو لەكاتێكی دیكە بۆ ئەو یانەیە یاریبكات، تا ئێستا زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانی پێشووی لۆس ئانجلۆس گەلاكسی خاوەنی بەرزترین مووچەی ساڵانەبووە لەو خولە، ئەوكات ئیبڕا 6 ملیۆن یۆرۆی وەردەگرت.
جێی ئاماژەیە، سوارێز هەر لەگەڵ بارسێلۆنا مەشقەكانی دەكات و نایەوێت ئەم وەرزە بۆ هیچ یانەیەكی دیكە بڕوات، وێرای ئەوەی چانسی ئەوەی هەبوو بۆ یۆڤێنتۆس یان ئاتلەتیكۆ مەدرید بڕوات

هه‌واڵی گرنگ