زێدان دەڵێ كەس ناتوانێ نكوڵی لەدەستكەوتەكانی بێڵ بكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زێدان دەڵێ كەس ناتوانێ نكوڵی لەدەستكەوتەكانی بێڵ بكات

زیدان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ گاریس به‌یل هه‌بێت و ده‌ڵێت كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ بكات كه‌ به‌یل له‌گه‌ڵ ریال مه‌دریدی به‌ده‌تسهێناوه‌.
زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری ریال مه‌دریدی ئیسپانی له‌باره‌ی هۆكاری رۆیشتنی گاریس به‌یل له‌ ریال مه‌درید ده‌ڵێت ‘من پێمناخۆش نییه‌ هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه‌ من هۆكاری رۆیشتنی گاریس به‌یلم له‌ ریال مه‌درید، به‌ڵام بابه‌ته‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ نییه‌، باته‌كه‌ زۆر له‌وه‌ ئاڵۆزتره‌، ده‌توانم پێتا بڵێم كه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ نێوان من و به‌یلدا نه‌بوو، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم’.
له‌باره‌ی دوایین قسه‌یان پێش ئه‌وه‌ی به‌یل گه‌شتی له‌نده‌ن بكات، زیدان ده‌ڵێت ‘من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌یل نه‌كردووه‌، به‌ڵام به‌یل له‌ ریال مه‌درید نایاب بوو، ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا، كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌وه‌ بكات، به‌ڵام ئیتر ئه‌مه‌ ژیانه‌’.
به‌یل ئێستا له‌ له‌نده‌نه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به‌فه‌رمی بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك به‌ خواستن ببێته‌ یاریزانی تۆتێنهام.

هه‌واڵی گرنگ