ئالێکس ساندرۆ بەهۆی پێکانەوە 15 رۆژ لە یاریکردن دوردەکەوێتەوەو دیبالاش بۆ یاریکردن ئامادە نییە.
مەشق و ئامادەکارییەکانی یۆڤانتۆس بۆ وەرزی نوێ بەردەوامەو بریارە سبەى کاتژمێر 9 و 45 خولەک لە خولی ئیتاڵیا میوانداری سامپدۆریا بکەن.
لەدواین راهێنانی یۆڤانتۆس ئالێکس ساندرۆ بەشداری نەکردوەو پزیشکەکان بە پێرلۆی راهێنەریان وتوە پێویستی بە 15 رۆژی تر هەیە لە پێکانەکەى چاک بێتەوە.
هەرچی دیبالای هێرشبەری ئەرجەنتینیشە سەرباری چاکبونەوەى لە پێکانەکەى بەڵام لە روی جەستەییەوە بۆ یاریکردن ئامادە نیەو بەتەنها لە ژێرچاودێری پزیشکیدا بووە.
سەرجەم یاریزانەکانی تری یۆڤانتۆس ئامادەی راهێنانەکان بون و بە بێ هیچ کێشەیەک کۆتاییان پێهێناوە.
یانەى یۆڤانتۆس سەرباری بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتالیا، ماوریسۆ ساری لە پۆستی راهێنەرایەتی دورخستەوەو پێرلۆی لەجێگەکەى دانا.