جارێكی تر ڕۆبیالێس بەسەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڵبژێردرایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جارێكی تر ڕۆبیالێس بەسەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڵبژێردرایەوە

 
بەفەرمى لویس ڕۆبیالیس بۆ چوار ساڵى تر و تا ٢٠٢٤ وەک سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا هەڵبژێردرایەوە.
پێگەى فەرمى یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا لە تویتەر ڕایگەیاند، لویس ڕۆبیالیس بە سەرۆکى یەکێتییەکەیان هەڵبژێردراوەتەوە بۆ چوار ساڵى داهاتوو، کە تاکە کاندیدیش بووە بۆ ئەو پۆستە.
یەکێتى ناوبراو ئاشکرایکردووە، لە هەڵبژاردنەکەدا ڕۆبیالیس ٩٥ دەنگى ئەندامانى یەکێتییەکەى بەدەستهێناوە و ١٠ دەنگیش بەتاڵ بوون.
ڕۆبیالیس لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند شەرەفێکى گەورەیە جارێکى تر متمانەیان پێ بەخشیوەتەوە و سوپاسگوزارى هەموو لایەکە، ئاماژەى بەوەش کرد، هەموو تواناى خۆى لە پۆستەکەیدا بەکاردەهێنێت بۆ بەرەوپێشچوونى یەکێتییەکەیان.
جیانى ئنفانتینى سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى جیهان و ئەلکسەندەر چیفرینى سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپاش پیرۆزباییان لە ڕۆبیالیس کرد و سوپاسى یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیایان کرد، بۆ کارە سەرکەوتووەکانى بەتایبەت لەم چەند مانگەى دواییدا.

هه‌واڵی گرنگ