كۆتا قسەی سوارێز لەكاتی ماڵئاوایی لەهاوڕێكانی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆتا قسەی سوارێز لەكاتی ماڵئاوایی لەهاوڕێكانی


سوارێز زۆر بە بەجێهێشتنی بارسێلۆنا دڵتەنگ بووە، بۆیە لەکاتی ماڵئاوایی کردن لە یاریزانانی بارسێلۆنا دەستی بە گریان کردووە.
بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوێنێ چوارشەممە پێش ئەوەی لویس سوارێز سەنتەری وەرزشی یانەکەی بەجێبهێڵێت ماڵئاوایی لە یاریانەکانی هاوڕێی کردووە، پێی گوتون ‘من باشترین شەش ساڵی کاروانی وەرزشیم لە بارسێلۆنا بوو، حەزم دەکرد ئەگەر بە یەدەگیش بێت لە یانەکە بمێنمەوە، زۆر هەوڵمدا لێرە بەرەوام بم بەڵام دواجار ناچاریان کردم لە یانەکە بڕۆم’.
هەروەها سوارێز لە دوایین ساتەکان فرمێسک لە چاوی هاتووەتە خوارەوە و گوتویەتی بەرپرسانی یانەکە بەگوێرەی پێویست رێزیان لێی نەگرتووە و مامەڵەیەکی باشیان لەگەڵی نەکردووە.
بەرنامە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، مێسی بەم قسانەی سوارێز زۆر دڵتەنگ بووە و هەست بە تەنیایی دەکات لەدوای رۆیشتنی سوارێز.
سوارێز لەوەتەی ساڵی 2014 لە 283 یاریی 198 گۆڵ و 109 ئەسیستی کرد و 13 نازناوی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا.

هه‌واڵی گرنگ