ئەمشەو یەكێك لەیاریە گەورەكانی ساڵ بەڕێوەدەچێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمشەو یەكێك لەیاریە گەورەكانی ساڵ بەڕێوەدەچێت

وابڕیارییە ئەمشەو لە یاریی كۆتایی جامی سورپەری ئەوروپادا، یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی ئیشبیلیە یاریی بكات كە توانی نازناوی خولی ئەوروپا بەدەستبهێنێت.
یارییەكە لە كاتژمێر 10:00 شەو بە كاتی باشوری كوردستان ئەنجام دەدرێت و لەسەر یاریگای پۆشكاش ئەرێنا بەڕێوەدەچێت، هەردو یانەش لە پێناو بەدەستهێنانی ئەم نازناوە دەجەنگن.
لە مێژوی یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیەدا تا ئێستا یانەی بایرن میونشن نەیتوانیوە ئەم نازناوە بەدەستبهێنێت، هەرچەندە پێنج جار بەشداری كردوە، بەڵام سەركەوتو نەبوە لە بەدەستهێنانی نازناوەكە، یانەی ئیشبیلیەش تەنها یەكجار توانیوێتی نازناوی ئەم پاڵەوانێتیە بەدەستبهێنێت.
یاریزانانی بایرن میونشن بە تەواوی بۆ ئەم یارییە ئامادەن لە پێناو ئەوەی بۆ یەكەمجار لە مێژودا نازناوی ئەم پاڵەوانێتیە ببنەوە و هێندەی دیكە خەزێنەی یانەكەیان فراوانتر بكەن، پێش یارییەكە لیڤاندۆڤیسكی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە دەڵێت "ئێمە بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییە ئامادەین.
هەرچی یانەی ئیشبیلیەشە بە سەركردایەتی ڕاكێتیچ هەوڵی بەدەستهێنانی ئەم نازناوە دەدەن بۆ ئەوەی بیسەلمێنن كە ئەوان خاوەنی یانەیەكن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەكان دەجەنگن و بە ورەییەكی بەرزترەوە بەشداری ركابەرییەكانی وەرزی داهاتو بكەن.

هه‌واڵی گرنگ