زیندانیانی سیاسی: دەبێت موچەكانمان بخرێتەسەر بەغدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیندانیانی سیاسی: دەبێت موچەكانمان بخرێتەسەر بەغدا

 

هاوشێوەی ڕۆژی پێنج شەممە، ئەمڕۆ شەممە بەشێك لە زیندانیانی سیاسی لە شاری سلێمانی گردبونەوەو داوا دەكەن موچەكانیان بخرێتە سەر حكومەتی ناوەند.

 

یادگار حاجی پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ شەممە 26-9-2020، بەشێك لە زینیدانیە سیاسیەكان لە شاری سلێمانی گردبونەوەو نیگەرانی خۆیان لە دواكەوتن و بڕینی موچەكانیان دەربڕی و داوا دەكەن موچەكانیان بخرێتە سەر حكومەتی عێراق.

 

لەسەر ئەو پرسە پێشتر ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: داوامان كردووە ماوەی مینحەی زیندانیانی سیاسی راستەقینە زیاد بكرێت و لیستی زیندانیانی سیاسی پاك بكرێتەوە لە كەسانی نا شایستە.



بەپێی زانیارییەكان، زیندانییە سیاسیەكان لە هەرێمی كوردستان ژمارەیان 25 هەزار كەسە، بەڵام دەركەوتووە تەنها پێنج هەزار كەسیان پشتڕاستكراونەتەوە كە زیندانی سیاسی بوون.

 

هه‌واڵی گرنگ