ئیدارەى ریاڵ مەدرید ئامانجی ئەوەیە دەستبەرداری هەرسێ یاریزان ماریانۆ دیاز و ناچۆ هێرناندێز و مۆریال ببن.
پاش دەستبەرداربون لە هەردوو یاریزان جەیمس رۆدریگێز بۆ ئیڤەرتۆن و گاریس بەیل بۆ تۆتنهام، لە ئێستادا ئیدارەى ریاڵ پلان بۆ فرۆشتنی سێ یاریزانی تر دادەنێت.
ئەو سێ یاریزانە بریتین لە ماریانۆ دیازی هێرشبەر و ناچۆی بەرگریکار و مۆریالی یاریزانی هێلی ناوەراستی یانەکە.
بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئیدارەى ریاڵ مەدرید موچەى تەواوی یاریزانەکانی پێ دابین ناکرێت و دەیەوێت بە خواستن دەستبەرداری بەشێک لە یاریزانەکانی ببێت بەتایبەت ئەوانەى کە لەسەر کورسی یەدەگن و کاریگەریان لەپێکهاتەى سەرەکی نییە.