كۆنتی بەڵێنی هەموو نازناوەكان بە ئینتەرمیلان دەدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆنتی بەڵێنی هەموو نازناوەكان بە ئینتەرمیلان دەدات


کۆنتی راهێنەری ئینتەرمیلان رەخنەکانی لە ئیدارەى یانەکە بە قسەى راستی ناوبرد.
پەیوەندییەکانی کۆنتی راهێنەرلەگەڵ ئیدارەى ئینتەرمیلان لە باشترین حاڵدا نیەو خۆشی دانی بەوەدا نا کە چەند جارێک بە ئاشکرا رەخنەى لێگرتون.
کۆنتی ئەو رەخنانە بە قسەى راستی بەرامبەر کارمەندانی ئینتەرمیلان ناوبرد و تەئکیدی کردەوە کە لە هەموو شوێنێک پێویستە راستییەکان بوترێن.
کۆنتی پێیوایە تیپێکی وەک ئینتەرمیلان پێویستە بەردەوام یاریزانی بەتوانا لە ریزەکانیدا بێت و رکابەری لەسەر سەرجەم نازناوەکان بکات.
راهێنەرەکەى ئینتەرمیلان پێشیوایە ئەم پێکهاتەیەى ئەم وەرزەى لە وەرزی رابردوو بەهێزترەو بەڵێنی رکابەری کردنی سەرجەم نازناوەکانی ئەم وەرزەشی دا. 

هه‌واڵی گرنگ