ریال مەدرید بۆ یاریی ئەمشەوی لالیگا ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەست دا و زیدان لە پێنجەم یاریزان بێبەش دەبێت.
پێشتر زینەدین زیدان لیستی یاریزانە بانگهێشکراوەکانی بۆ یاریی ریال بیتیس راگەیاندبوو، هەریەکە لە ئێدین هازارد و مارکۆ ئاسینسیۆ و میلیتاو و ماریانۆ دیازی بانگهێشت نەکردبوو، بەڵام ئێستا مارسیلۆشی هاتە سەر.
یانەی ریال مەدرید ئاشکرایکردووە، مارسیلۆ بۆ یارییەکەی بیتیس گەشتی ئەندەلووس ناکات، چونکە لە پشتی هەست بە ئازار دەکات و ناتوانێت یاریی بکاتە بۆیە زیدان بۆ یارییەکە دووریخستەوە.