ئەو نەخۆشیانەی ڕێگریی لەشۆفێریكردن دەكەن، بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو نەخۆشیانەی ڕێگریی لەشۆفێریكردن دەكەن، بزانە

 

تووشبوون بەنەخۆشی، واتای ئەوە ناگەیەنێت كە ئیتر نەخۆش واز لەچالاكییە ڕ‌وژانەكانی بهێنێت، هاوكات نەخۆش دەبێت ئەوەش بزانێت كە دوای نەخۆشكەوتنی، ناتوانێت وەك ڕابردوو هەموو چالاكییە ڕۆژانەكانی ئەنجامبدات، بەتایبەتی هەندێك نەخۆشی ئەنجامدانی چالاكیە ڕۆژانە ڕۆتینیەكان سەخت دەكەن، وەك شۆفێریكردن، بەتایبەتی ئەو نەخۆشیانەی كاردەكەنە سەر تەندروستی مێشك‌و بیروهۆشی مرۆڤ‌و وەڵامدانەوەی جەستە بۆ پێشهاتەكان، هاوكات هەندێك حاڵەت‌و نەخۆشیش هەن كە ئافرەتان ناچاردەكەن، ئەگەر بۆ ماوەیەكی كاتیش بێت، لەشۆفێریكردن دووربكەنەوە، تاوەكو ئەو كاتەی سەردانی پزیشك دەكەن‌و چارەسەری پێویست وەردەگرن‌و كۆنترۆڵی حاڵەت‌و نەخۆشیەكەیان دەكەن.


لێرەشدا ئەو نەخۆشیانە دەخەینەڕوو، كە پێویستە لەسەر شۆفێرانی ژن‌و پیاو، دەستبەرداری شۆفێریكردن ببنەوە.


* بورانەوە‌و لەهۆشخۆچوونی كاتیی: لەم حاڵەتەدا زۆر مەترسیدارە شۆفێر ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت‌و لەپڕ ببورێتەوە‌و لەهۆشخۆی بچێت، كە ئەمەش بەدڵنیاییەوە ڕووداوی هاتوچۆی لێدەكەوێتەوە‌و زیان بەخۆی‌و بەبەكاهێنەرانی دیكەی ڕێگەوبان دەگەیەنێت.
* حاڵەتەكانی فێ "صرع"، لەبیرچوونەوە‌و لاوازی درك‌و هەستكردن: ئەم نەخۆشی‌و حاڵەتانە كاریگەریی لەسەر توانای جەستە دروستدەكەن‌و كاردانەوەی شۆفێر، بۆ پێشهاتەكان هێواش دەكەن‌و مەترسی ئەگەری ڕووداوی هاتوچۆ زیاد دەكەن.
* نەخۆشیەكانی دڵ‌و بۆریەكانی سوڕی خوێن: بەتایبەتی كاتێك نەخۆشیەكە بگاتە حاڵەتێكی مەترسیدار‌و نەخۆش ببورێتەوە‌و لەهۆش خۆی بچێت لەكاتی شۆفێریكردندا.
* حاڵەتی لێدان‌و شكاوی ئێسك‌و بڕبڕەی پشت: لەم حاڵەتەدا كاردانەوەی شۆفێر بۆ پێشهاتەكانی ڕێگەوبان هێواش دەبێت، یاخود شۆفێر ناتوانێت بەباشی لەسەر كۆشنەكە دابنیشێت، بۆیە پزیشكی پسۆڕ لەزۆربەی ئەم حاڵەتانەدا، ئامۆژگاری نەخۆش دەكات، شۆفێری نەكات تاوەكو ئەو كاتەی حاڵەتەكەی چارەسەر دەكرێت‌و چاك دەبێتەوە.
* نەخۆشی شەكرە: خودی نەخۆشیەكە لەو نەخۆشیە مەترسیدارانە نییە، كە نەخۆش ناچاربێت واز لەشۆفێریكردن بێنێت، حاڵەتەكانی نەخۆشیەكەش وەك تینوو برسی بوون‌و میزكردنی زۆریش، كاریگەریی لەسەر شۆفێریكردن دروست ناكەن، بەڵام هەندێك حاڵەتی دیكەی نەخۆشی شەكرە هەن، كاریگەرییان لەسەر شۆفێركردن دەبێت، وەكو ماندوبوونی جەستە‌و دابەزینی ئاستی بینین، كە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەكرە لەخوێندا كە دەبێتە هۆی تاریكبوونی هاوێنەی چاو، بۆیە پزیشكەكان ئامۆژگاری نەخۆش دەكەن لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەكر لەخوێندا‌و تێكچوونی باری تەندروستی، نەخۆش شۆفێری نەكات.
* حاڵەتی برینداربوونی چاو‌و كێشەی بینین: هەر كاتێك شۆفێر كێشەی بینینی كاتیی یان هەمیشەیی هەبوو، پێویستە شۆفێری نەكات، بەڵام ئەگەر حاڵەتەكە ئاسان بوو توانرا لەڕێگەی چارەسەر‌و چاویلكە‌و هاوێنەی چاو "عەدەس"ەوە چارسەربكرێت، لەم حاڵەتەدا شۆفێریكردن ڕێگە پێدراوە.
* دوو گیانی ... ئەم حاڵەتە ئاسایی تایبەتە بەخانمان: لەوڵاتانی دونیادا هیچ یاسایەك نییە كە ڕێگریی لەخانمان بكات لەكاتی دووگیان بووندا شۆفێری نەكەن، بەڵام نیشانە‌و حاڵەتەكانی دووگیانی بوون گۆڕانكاریی زۆر بەسەر جەستەی خانماندا دەهێنن: بۆیە گونجاوترین هەڵبژاردە ئەوەیە كە خانمان لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا، شۆفێری نەكەن:


- لەمانگەكانی كۆتایی دووگیان بووندا، كە خانمەكە تووشی كۆمەڵێك حاڵەت دەبێت لەوانە، ئازاری پشت‌و ئاوسانی قاچەكانی.
- حاڵەتی دڵ تێكەڵ هاتن‌و ڕشانەوە توند كە خانمان لەمانگەكانی سەرەتای دووگیاندا دووچاری دەبن.
- لەحاڵەتی ماندوبوونی زۆری جەستەی خانمی دووگیاندا، كە ئەمەش وادەكات شۆفێرەكە تووشی حاڵەتی خەواڵوی ببێت.

هه‌واڵی گرنگ