یپ گواردیلۆلا ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ڕایگەیاند كە بەهۆی درێژی وادەی دووركەوتنەوەی یاریزان (گابریل خیسۆس) بەهۆی پێكانەوە یانەكە گورزێكی گەورەی بەردەكەوێت.
لەم بارەیەوە گواردیۆلا گوتی ” لە كاتێكدا سێرجیۆ ئەگوێرۆ بەهۆی پێكانەوە ماوەیەكی درێژە دابڕاوە، ئەمجارە پشكنینەكان دەریانخست كە پێكانەكەی گابریل خیسۆس هێرشبەری دووەمی یانەكە سەختە و بەهۆی هەڵزڕانی ماسوولكەكان لە یاری ولڤرهامتبۆن بۆ ماوەی 4 هەفتە بەلانی كەم لە كۆمەڵێك یاری گرنگ دادەبڕێت، بەهۆی ئەوەش دەبێت ئەو وەك ڕاهێنەری مان سیتی پشت بە هێرشبەرە لاوەكان ببەسترێت بۆ ئەوەی شوێنی ئەگوێرۆ و خیسۆس پڕ بكرێتەوە.
جێی ئاماژەیە، گواردیۆلا كە تیپەكەی ئەمڕۆ لە یارییەكی قورس ڕووبەڕووی لیستەر سیتی دەبێتەوە، لە هێڵی هێرشبردن ئەمڕۆ دەبێت پشت بە ستێرلینگ فیل فۆدین و چەند یاریزانێكی لاو ببەستێت.