كاركردن لەچەند فەرمانگەیەك ڕادەگیرێت، هاوڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاركردن لەچەند فەرمانگەیەك ڕادەگیرێت، هاوڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە

لێپسراوی كاروباری كارتی نیشتیمانی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەبەر ئەوەی ئیش و كار لە فەرمانگەكانیان ڕادەگیرێت، پێویستە هاوڵاتیانی سەربە فەرمانگەكانی باری شارستانی سورداش و سروچك و گەرمك و بیارەیە سەردانی فەرمانگەكانیان بكەن.


شێركۆ ئەحمەد لێپسراوی كاروباری كارتی نیشتیمانی پارێزگای سلێمانی داوا لەو هاوڵاتیانە دەكات كە نفوسەكانیان سەربە فەرمانگەكانی باری شارستانی سورداش و سروچك و گەرمك و بیارەیە لە ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی ئەو فەرمانگانە بكەن بەمەبەستی هەر مەمەڵەیەك هەیانە و تا ئێستا نەیانكردوە.

 

سەبارەت بە مامەڵەكان ئەوەی خستەڕوو: تۆماری لەدایك بوونی منداڵ و گۆڕینی و وونبونی پێناسەی باری شارستانی و وەرگرتنی صورە قید و هتد.. لەبەر ئەوەی لە بەرواری ٢٠٢٠/١٠/١ وە ئیش و كار لەو فەرمانگانە ڕادەگیرێ بەهۆی ئەوەی تۆمارەكانیان ڕەوانەی بەغدا دەكرێ بەمەبەستی خەزن كردنیان لە سیستمی كارتی.
‏‎‏‎‏‎

هه‌واڵی گرنگ