لەسەر نەخۆشخانەی منداڵانی كوردستان، تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی گەندەڵیەك ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت: نەخۆشخانەكە بەپارەی خێرخوازی كراوە، بەڵام لە دۆخێكی تەمومژاویدا پرۆژەكە كراوەتە هی كەرتی تایبەت.
د بێستون پێشرۆ پزیشكی پسپۆر و ئەندامی چالاكی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بەناوی تۆڕەكەوە نامەیەكی ئاراستەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كردو ڕایگەیاند: نەخۆشخانەی منداڵانی كوردستان لەسەر ئەرز و بە پارەی گشتی دروستكراوە، هەروەها ٤٠ ملێون دۆلاری شرینی نەوت بۆ نەخۆشخانەكە خەرجكراوە و رێكخراوی خێرخوازی لە بەریتانیا بۆ دروستكراوە، بەڵام لە دۆخێكی تەمومژاویدا پرۆژەكە كراوەتە هی كەرتی تایبەت و دراوەتە كۆمپانیایەكی توركی و ناوی نەخۆشخانەكە گۆڕدراوە بۆ سانتیلایڤ.
ئەوەشی خستەڕوو: زیاتر لە ٦٠% كارمەندەكانی نەخۆشخانەكە لە توركیاوە هاتون و ئەمە لە كاتێكدایە كە هەزاران پزیشك و پەرستار و كارمەندی تەندروستی لە كوردستاندا لە دامەزراندن بێبەش بون.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە: