سۆران... گردبونەوە دەستیپێكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سۆران... گردبونەوە دەستیپێكرد


ئەمڕۆ دووشەممە بەشێك لە دانیشتوانی گەڕەكی سەروچاوە لە سۆران گردبونەوەو داوای جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بەرپرسانی شارەكە دەكەن و شەقامێكی سەرەكیان داخست.


پەیامنێری كوردیو لە سۆرانەوە پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 28-9-2020، هاوڵاتیانی گەرەكی سەروچاوە بەهۆی خراپی ڕێگاوبان و نەبونی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان گردبونەوەو هۆشداری دەدەنە بەرپرسانی شارەكە.


جێگەی باسە لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ سیستمی پاشەكەوتی موچەو لێبڕینی و دابەشنەكردنی لەكاتی خۆیدا، هاوڵاتیان لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بێبەشت و بەدەست خراپی و كۆنی پرۆژەكانەوە دەناڵێنن.

هه‌واڵی گرنگ