پزیشكێك: سیستمی كەرتی تەندروستی لە هەرێم سیستمێكی فاشیل و كۆنە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پزیشكێك: سیستمی كەرتی تەندروستی لە هەرێم سیستمێكی فاشیل و كۆنە

 

بەرپرسی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی شاژنە ئیلیسابیز لە بێرمنگهام لە وڵاتی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت: سیستمی كەرتی تەندروستی لە هەرێم سیستمێكی فاشیل و كۆنەو پێویستە كەرتی تەندروستی بەرەو پێش ببرێت.

 

د. زانا زرار بەرپرسی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی شاژنە ئیلیسابیز لە بێرمنگهام لە وڵاتی بەریتانیا بە كوردیوی ڕاگەیاند: بەو پێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڤایرۆسێكی نوێیە، دەبێت بە شێوازێكی نوێ مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و بەداخەوە لە هەرێمی كوردستان سیستمی كەرتی تەندروستی زۆر فاشیل و دواكەوتووە.

 

هەروەها ووتیشی: ئەو سیستمە تەندروستیەی لە هەرێمی كوردستان پەیڕەو دەكرێت سیستمێكی كۆنەو من ساڵی 1999 موقیم بووم لە هەولێر تا ئێستاش بەهەمان سیستمی ئەوكاتە چارەسەری نەخۆش دەكرێت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: ڤایرۆسی كۆرۆنا نابێت بەو سیستمە كۆنە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و پێویستە نەخۆشخانەكان لە ئاستی بارودۆخی ڕۆژدابن و بەردەوام كەرتی تەندروستی بەرەوپێش ببرێت و پشت بەشێوازە ڕاستەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر بگیرێتەبەر.

 

هه‌واڵی گرنگ