بڕیارێكی نوێ بۆ مامۆستایان و قوتابیان ڕاگەیەندرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بڕیارێكی نوێ بۆ مامۆستایان و قوتابیان ڕاگەیەندرا


بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پێویستە مامۆستایان و قوتابیان بە ماسكەوە دەوام بكەن و ڕۆژانە پلەی گەرمی قوتابیان لە ناوەندەكانی خوێندن وەردەگیرێت.

 

د.سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: دەبێت هەموو قوتابیەك و مامۆستایەك ماسكی پێبێت بەهیچ شێوە ڕێگە نادرێت بەمامۆستا و بە قوتابی بەبێ ماسك بڕۆنە ناو پۆلەكانەوە.

 

هەروەها ووتیشی: حكومەت پارەی دابین كردووە بۆ ئەوەی لە هەموو قوتابخانەو پۆلەكاندا گەرمی پێو هەبێت وە گەرمی قوتابیەكان بگیرێت پێش ئەوەی بچنە ناو پۆلەوە وە ماددەی پاكژكردنەوە بۆ دەستیان ئامادەكراوە حكومەت 540 ملیۆن دیناری بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكردووە.

 

د.سەیوان عەلی كە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ئەوەشی خستەڕوو: قوتابی ئەگەر هۆكارێكی تەندروستی هەبێت و تەنگەنەفەس بێت لەوانەیە یارمەتی بدرێت بۆ ئەوەی بڕواتە دەرەوە لەپۆلەكە بەڵام ئەوانەی كە لەپۆلەكەدان بۆ پارێزگاریكردن لە ژیانی خۆیان پێویستە هەموویان ماسكیان پێبێت.

 


 

هه‌واڵی گرنگ