یانەی پاریس سان جێرمان دوای دوو دۆراندنەكەی لەسەرەتای ئەم وەرزەی خولی فەرەنسا دەستی بە چنینەوەی خاڵەكانی كرد و بە ئەنجامی (6 - 1) لەیانەی ئانژی بردەوە.
پاریس سان جێرمان چوارەم بردنەوەی لەسەر یەكتر تۆماركرد ، دوو لە گۆڵەكانی ئەم یارییە نیمار تۆماریكرد ، گۆڵەكانی دیكەش یاریزانان فلۆرێنزی و دراكسلەر و ئیدریسا گای و مباپی تۆماریان كرد.
بەم ئەنجامەش پاریس سان جێرمان خۆی كردە خاوەنی (12) خاڵ و پلەی دووەمی گرتووە بەجیاوازی خاڵێك لەیانەی رێنی پێشەنگ دوورە بەلام یارییەكی زیاتر ئەنجامدراوە.