پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان ، یانەی شورتە بەشێوەیەكی فەرمی لەگەڵ ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەی عێراق گەیشتە رێككەوتن.
یانەی شورتە بڵاوی كردەوە ، لەگەڵ ئەمجەد عەتوان یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق گەیشتینە رێككەوتن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە لە كوێتەوە بۆگەرێتەوە عێراق و درێسی تیپەكەمان بپۆشێت.
عەتوان لەساڵی (2016) لەریزەكانی شورتە یاریدەكرد دواتر پەیوەندی بە یانەكانی نەفتی وەسەت و نەجەف كرد پێش ئەوەی بگەرێتەوە ریزەكانی یانەی شورتە ، دوای ماوەیەك پەیوەندی بەیانەی كوێتی كوێتی كرد ، ئێستاش بۆ جاری سێیەم درێسی شورتە دەپۆشێتەوە.