هەولێر دوو بۆندی نوێی واژۆكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر دوو بۆندی نوێی واژۆكرد

 

 

یانەی هەولێر بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی لەگەڵ دوو یاریزانی تونسی و ترینیداد وتوباگۆ واژۆكرد.

راگەیاندنی یانەی هەولێر بڵاوی كردەوە ، تیپەكە بۆندی لەگەڵ لەگەڵ هەریەكە لە نیزال سەعیدی یاریزانی تونسی و دانیال ساریۆسی یاریزانی ترینیداد وتوباگۆ واژۆكرد.

ساریۆس لەدایكبووی (1990)ـە و لە هێڵی بەرگری یاری دەكات ، پێشتر لەیانەكانی شیكاگۆ فایەر و كنساس سیتی یاری كردووە ،بەهەمان شێوە لە خولەكانی ڤێتنام و هیندستان و هندۆراس و سعودیە یاری كردووە و (91) یاری نێودەوڵەتی ئەنجامداوە".

هەرچی نیزالە لەدایكبووی (1991)ـە و لەهێڵی ناوەراست یاری دەكات ، پێشتر لەخولی ناوخۆیی تونس و سعودیە و سلۆڤاكیا یاری كردووە.

هه‌واڵی گرنگ