هەولێر گەیشتنی یاریزانێكی پیشەگەری راگەیاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر گەیشتنی یاریزانێكی پیشەگەری راگەیاند

 

یانەی وەرزشی هەولێر بۆندی لەگەڵ ئەستێرەكی بەرازیلی واژۆكرد و یاریزانەكەش پەیوەندی بە مەشقەكانی یانەكەوە كرد.

یانەی هەولێر بڵاوی كردەوە ، یاریزانی پیشەگەری بەرازیلی ئێرتۆن لەرێگای فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پەیوەندی بە مەشقەكانی تیپەكە كرد.

ئەوەیشی راگەیاندووە ، لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری كرواتی رادان دەستی بە مەشقەكان كردووە و خۆی بۆ یارییەكان ئامادە دەكات.

ئێرتۆن دووەم یاریزانی پیشەگەرە پەیوەندی بە مەشقەكانی هەولێر دەكات دوای ولیام توالای باشووری ئەفریقی ، چاوەرێش دەكرێت یاریزانی تونسی نیزاڵ سەعید و دانیال ساریۆسی یاریزانی تیرینیدادۆ توباگۆ بگەنە شاری هەولێر.

هەولێر دوو یاری دۆستانەی وەك ئامادەكاری بۆ دەستپێكی خولی نایابی عێراق ئەنجامداوە و بەرامبەر نەفتی وەسەت دۆراوە و سەركەوتنی بەرامبەر حدود تۆماركرد.

یانەی هەولێر یەكەم یاری وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق لە بەغدای پایتەخت بەرامبەر یانەی ئەمانەی بەغدا ئەنجامدەدات.

هه‌واڵی گرنگ