وێنە.. سێیەم یاریزانی پیشەگەر گەیشتە یانەی هەولێر
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وێنە.. سێیەم یاریزانی پیشەگەر گەیشتە یانەی هەولێر

 

هەفتەی رابردوو یانەی وەرزشی هەولێر بۆندی لەگەڵ ئەستێرەكی بەرازیلی واژۆكرد و یاریزانەكەش پەیوەندی بە مەشقەكانی یانەكەوە كرد ، ئەمرۆش یاریزانێكی دیكە گەیشتە بارەگای تیپەكە.

یانەی هەولێر بڵاوی كردەوە ئەمرۆ شەممە ١٧ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر (٣)ی بەرەبەیان لە رێگەی فرۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی سێیەم یاریزانی پیشەگەر گەیشتە ھەولێری پایتەخت.

ئەوەیشی راگەیاندووە ،یاریزانی تونسی محەمەد نیزاڵ سەعید گەیشتە شاری ھەولێر و چاوەروان دەکرێت لەم چەند رۆژدا دەست بە مەشقەکانی بکات لەگەڵ یانەی ھەولێر.

نیزاڵ سێیەم یاریزانی پیشەگەرە پەیوەندی بە مەشقەكانی هەولێر دەكات دوای ولیام توالای باشووری ئەفریقی ، و ئێرتۆنی بەرازیلی.

یانەی هەولێر یەكەم یاری وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق لە بەغدای پایتەخت بەرامبەر یانەی ئەمانەی بەغدا ئەنجامدەدات.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، ‏‏‏وقوف‏ و‏أحذية‏‏‏‏

 

هه‌واڵی گرنگ