سانتۆس بەفەرمی بۆندی رۆبینهۆی هەڵوەشاندەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سانتۆس بەفەرمی بۆندی رۆبینهۆی هەڵوەشاندەوە

 

 

یانەی سانتۆس بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی رۆبینهۆی ئەستێرەی نوێی تیپەكەی هەڵوەشاندەوە.

هەفتەی رابردوو بۆ جاری چوارەم یانەی سانتۆس بۆندی لەگەڵ رۆبینهۆ واژۆكرد بۆ ئەوەی تا كۆتایی ئەم مانگە لە ریزەكانی ئەو تیپە یاری بكات.

یانەی سانتۆس لە ئەژماری فەرمی خۆی بلاوی كردەوە ، لەسەر داواكاری هاندەران ، بەهۆی تێوەگلانی بە بابەتێكی نا ئەخلاقی لە ئیتاڵیا ، بۆندی رۆبینهۆ هەڵوەشایەوە.

رۆبینهۆ لە یانەی سانتۆس لە (2002) دەەستی بە یاریكردن كرد و لە (2005) پەیوەندی بە مێرنگی كرد ، دواتر لە (2008) ریزەكانی سیتی هەڵبژارد پێش ئەوەی لە (2010) بۆ (4) وەرز پەیوەندی بە یانەی میلان بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ