بەرشلۆنە لەبارەی كۆرۆنا هەواڵە خۆشەكەی راگەیاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرشلۆنە لەبارەی كۆرۆنا هەواڵە خۆشەكەی راگەیاند

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی بەرشلۆنە هەواڵی خۆشی لەبارەی پشكنینەكانی كۆرۆنا بڵاوكردۆتەوە.

رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی ئاشكرای كرد ، دوای گەرانەوەی یاریزانەكان لە ریزی هەڵبژاردەكان پشكنینی كۆرۆنا بۆ سەرجەم یاریزانەكان ئەنجامدرا.

رۆژنامەكە دەڵێت ، سەرجەم پشكنینەكان نەرێنی بوون و هیچ یاریزانێك تووشی كۆرۆنا نەبووە و سەرجەم یاریزانەكان بۆ یاری ئەمرۆ بەشداری دەكەن.

یانەی بەرشلۆنە لە كاتژمێر (10:00) شەو بەكاتی هەولێر لەسەر یاریگای كۆلسیۆم ئەلفۆنسۆ پێرێز لەیارییەكانی گەڕی شەشەمی خولی ئیتاڵیا دەبێتە میوانی خیتافی.

یانەی بەرشلۆنە ئێستا پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە بە حەوت خاڵ و دوو یاری دواخراوی هەیە ، لەوكاتەی خیتافی بە جیاوازی گۆڵ لەدوای یانەی بەرشلۆنە دێت.

هه‌واڵی گرنگ