لیڤەرپوول دێربی مێرسیسایدی نەبردەوە و لەگەڵ ئێڤەرتۆن یەكسانبوو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لیڤەرپوول دێربی مێرسیسایدی نەبردەوە و لەگەڵ ئێڤەرتۆن یەكسانبوو

 

دوای چوار بردنەوەی لەسەریەك یانەی ئیڤەرتۆن لە جەولەی پێنجەمی پرێمەرلیگ لە دێربی میرسیساید بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان لەگەڵ یانەی لیڤەرپول بەرامبەر بوون و لە پێشەنگ مایەوە.

یارییەكە لەسەر یاریگای گۆدیسۆن پارك بەڕێوەچوو، لەخولەكی سێ دوای گەڕانەوەو چاك بوونەوەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا سادیۆ مانی گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی لیڤەرپول تۆمار كرد،پاشان مایكل كین لەخولەكی 19 گۆڵی بەرامبەری بۆ ئیڤەرتۆن تۆمار كردەوە،گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەخولەكی 72 محمد سەلاح گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی لیڤەرپولی تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە نۆ خولەك دۆمەنیك كالفیرت لیۆین گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی ئیڤەرتۆن تۆمار كردەوە، سەرەرای ئەوەی لیڤەرپول لەكۆتایی یارییەكە گۆڵێكی تۆمار كرد بەڵام گۆڵەكەی ڕەتكرایەوە، بەم بەرامبەر بوونەش ئیڤەرتۆن بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە پێشەنگ مایەوەو لیڤەرپول بە 10 خاڵ پلەی دووەمی گرتوە.

هه‌واڵی گرنگ