مان یونایتد رێچكەی سەركەوتنی گرتەوە و بە چوار گۆڵ لە نیوكاسڵی بردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مان یونایتد رێچكەی سەركەوتنی گرتەوە و بە چوار گۆڵ لە نیوكاسڵی بردەوە

 

یانەی مانچستەریۆنایتد دووەمین بردنەوەی لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بەدەست هێنا كاتێك لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە نیوكاسڵ یۆنایتدی بردەوە.

لەخولەكی دووەمی یارییەكە لوك شاو بەهەڵە گۆڵی پێشكەوتنی بۆ نیوكاسڵ یۆنایتد تۆمار كرد، بەڵام لەخولەكی 23 هاری ماگوایەر گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی مانچستەریۆنایتد تۆمار كردەوە گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەسەرەتاكانی گێمی دووەم برۆنۆ فێرناندێز لێدانێكی سزای بۆ مانچستەریۆنایتد لەدەستدا.

هەمان یاریزان لەخولەكی 86 قەرەبۆی لێدانە سزاكەی كردەوە كاتێك گۆڵی دووەمی بۆ تیپەكەی تۆمار كرد،لەكۆتا خولەكیش ئارۆن فان بیسكا گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد، لەكاتی بەفیرۆچووش ماركۆس راشفۆرد گۆڵی چوارەمی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش مانچستەریۆنایتد بووە خاوەنی شەش خاڵ پلەی 14می گرتوە.

هه‌واڵی گرنگ