بەرشلۆنە یەكەمین دۆڕانی لەم وەرزە لەسەر دەستی خیتافی بوو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرشلۆنە یەكەمین دۆڕانی لەم وەرزە لەسەر دەستی خیتافی بوو

 

لە جەولەی پێنجەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی توشی یەكەمین دۆڕان بوو كاتێك بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بە خیتافی دۆڕا.

گۆڵی یارییەكە یاریزان (خایمی ماتا) لەخولەكی (56) بەلێدانی سزا تۆماركرا.

بەم ئەنجامەش یانەی بەرشلۆنە بەكۆكردنەوەی (7) خاڵ لەكۆی (4) یاری و بە دوو بردنەوە و دۆراندنێك و یەكسانبوونێك لە پلەی نۆیەم دێت ، دوو یاری دواخراویشی ماوە.

هه‌واڵی گرنگ