لەخولی ئەڵمانیا بایرن میونخ بردنەوەی سێیەمی لەم وەرزە تۆمار كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخولی ئەڵمانیا بایرن میونخ بردنەوەی سێیەمی لەم وەرزە تۆمار كرد

 

بایرن میونخ بردنەوەی سێیەمی لەم وەرزەی خولی یانەكانی ئەڵمانیا تۆمار كرد كاتێك لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە ئەرمینیا بیڵیفیڵدی بردەوە.

تۆماس مۆلەر لەخولەكی هەشت گۆڵی یەكەمی بۆ بایرن میونخ تۆمار كرد، پاشان رۆبەرت لیڤاندۆفسكی لەخولەكی 26 گۆڵی دووەمی تۆمار كرد بەر لەكۆتایی گێمی یەكەمیش رۆبەرت لیڤاندۆفسكی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەكەی تۆمار كرد بە تۆمار كردنی ئەم دوو گۆڵەش ژمارەی گۆڵەكانی لەم وەرزە گەیاندە حەفت گۆڵ پلەی یەكەمی گۆڵكارانی گرتوە.

لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە شەش خولەك تۆماس مۆلەر گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی بایرن میونخی تۆمار كرد،تاكە گۆڵەكەی ئەرمینا لەخولەكی 59 لەلایەن ریتسۆ دوان تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش بایرن میونخ بووە خاوەنی نۆ خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گرتوە.

هه‌واڵی گرنگ