تیروپشكی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بۆ وەرزی 2021/2020 راكێشرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تیروپشكی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بۆ وەرزی 2021/2020 راكێشرا

 

بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سەرجەم ئەندامەكانی، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە هۆتێل كوارتز لە هەولێر لەگەڵ نوێنەرانی یانە پلەنایابەكانی تۆپی پێی كوردستان كۆبوویەوە و ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

1- لەسەر داواكاری زۆربەی یانەكان بڕیاردرا خولەكە بە شێوازی دوو گرووپ ئەنجام بدرێت.

2- خولەكە بە بەشداری (16) یانە، كە دابەشكراون بەسەر دوو گرووپدا بە شێوازی خول بە دوو قۆناغ بەرێوە دەچێت و یارییەكانی گەڕی یەكەمی خولەكەیش، لە رۆژی پێنجشەممە 26/11/2020 ئەنجام دەدرێت.

3- گرووپی یەكەم پێكهاتوون لەم یانانە: (برایەتی، هەولێر، شێروانە، سۆران، سیروانی نوێ، چەمچەماڵ، هەڵۆ و زێرەڤانی).

4- گرووپی دووەم پێكهاتوون لەم یانانە: (دەربەندیخان، هەندرێن، زاخۆ، نەورۆز، پێشمەرگەی سلێمانی، ئارارات، دهۆك و پێشمەرگەی هەولێر).

5- لە هەر گرووپێك سێ یانە بۆ قۆناغی كۆتایی سەردەكەوێت واتە شەش یانە دەچێتە قۆناغی كۆتایی، دواتر بە شێوازی خول بە دوو قۆناغ یارییەكان ئەنجام دەدرێت و پاڵەوان دیاری دەكرێت.

6- لە هەر گرووپێك دوو یانە بۆ ریزی یانە پلەیەكەكانی كوردستان دادەبەزێت.

7- هەر یانەیەك بۆی هەیە سێ یاریزانی پیشەگەری هەبێت، بەڵام لە یەك كاتدا تەنیا دوو یاریزان دەتوانن لە نێو یاریگەدا یاری بكەن.

هه‌واڵی گرنگ