دیگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تورەبوونی خۆی بەهۆی ئەو دۆراندنەی بەرامبەر بایرن میونخ تووشبوو نەشاردەوە و رایگەیاند ، سوودیان لە هەڵەكانمان وەرگرت.
سیمیۆنی لەدوای یارییەكە بە ماركای راگەیاند :" تیپی ركابەر سوودی زۆری بینی لە هەڵەكانمان ، بەڵام ئێمەش باش بووین و هەندێك شتی باشمان لەیارییەكە كرد".
وتیشی :" ئێمە تا كۆتایی یارییەكە بەردەوام بووین بۆ تۆماركردنی گۆڵ بەلام كارەكە وەك پێویست نەبوو ئەمەش دەریخست كە بایرن هێزەكەی لە ئێمە باشتر و نایابترە".
دەشڵێت :" دۆراندن ئەنجامی خراپ و كاریگەری نەرێنی لەسەر تیپەكەمان دروست دەكات ، بۆیە پێویستە بەخێرایی هەڵەكان چاك بكەینەوە".