گواردیۆلا لەبارەی پێكانی یاریزانێكی ، هەواڵی ناخۆشی بڵاوكردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گواردیۆلا لەبارەی پێكانی یاریزانێكی ، هەواڵی ناخۆشی بڵاوكردەوە

 

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی رەزامەندی خۆی بۆ ئاستی یاریزانانی تیپەكەی دووپاتكردەوە دوای سەركەوتنیان بەرامبەر یانەی پۆرتۆ بە ئەنجامی (3 – 1) گۆڵ.

گواردیۆلا لەدوای یارییەكە بە كەناڵی بی ئین سپۆرتی راگەیاند :" لەدواین (10) تا (15) خولەكی گێمی یەكەم و سەرەتای گێمی دووەم ئاستێكی باشمان پێشكەش كرد و سەرەتایەكی باش بوو بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەنجامی یارییەكە".

وتیشی : " ئەوان لەسەر ئاستی تۆپە جێگیرەكان زۆر باش بوون ، بەڵام لە گێمی دووەم رێگەمان نەدا هیچ تۆپێكی جێگیر لەسەرمان هەژمار بكرێت و هێرشی پێچەوانەمان لەسەر بكرێت".

ئەوەیشی وت : " كاتێك بەرامبەر تیپێك یاری دەكەیت بۆ دواوە دەگەرێتەوە ئەركەكەت قورس دەكات ، لەگەڵ یاریزانەكان باسی ئارامیمان كرد لەیارییەكە بۆ ئەوەی بە ئارامی هێرشەكان ببەین و گۆڵ تۆمار بكەین".

لەكۆتاییدا لەبارەی پێكانی فێرناندینهۆ وتی : " هەواڵەكان ناخۆشن ، هەمان ئەو شوێنەیە كە پێشتر پێكانی پێ هەبوو".

هه‌واڵی گرنگ