لەزاری كۆمانەوە بزانە ئەلبا بەشداری كلاسیكۆی ئەمرۆ دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەزاری كۆمانەوە بزانە ئەلبا بەشداری كلاسیكۆی ئەمرۆ دەكات

 

ماڵپەری فەرمی یانەی بەرشلۆنە بڵاوی كردەوە ، پزیشكەكان گڵۆپی سەوزیان بۆ راهێنەری تیپەكە هەڵكردووە بۆ بەشداریكردنی باڵێكی چەپ.

جۆردی ئەلبا لەیاری نێوان بەرشلۆنە و ئیشبیلیە تووشی پێكان بوو ، بەمهۆیەوە پێویستی بە (3) هەفتە هەبوو بۆ گەرانەوە بۆ یاریگاكان.

سەرچاوەكە نوسیویەتی ، رۆناڵد كۆمان بانگهێشتی (23) یاریزانی كردووە بۆ یاری كلاسیكۆی ئەمرۆ ، لەوانە ناوی جۆردی ئەلبای تێدایە.

ئەمەش لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بەرشلۆنەیە:

هه‌واڵی گرنگ