رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە، ئامارەكانی گەری شەشەمی خولی ئیسپانی خزمەتی ریال مەدرید ناكەن و بەرشلۆنە بە براوە دادەنێن.
بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەری حەوتەمی خولی ئیسپانی هەردوو یانەی ریال مەدرید و بەرشلۆنە رووبەرووی یەكترببنەوە.
لە گەڕی شەشەم هەردوو یانە بەرامبەر قادش و خیتافی دووچاری دۆراندن هاتن ، لەمێژوودا (7) جار هەردوو تیپ پێش كلاسیكۆ دۆراون.
بەپێی ئامارەكان بێت ، بەرشلۆنە لەكۆی ئەو (7) كلاسیكۆیەی كە پێش یارییەكە هەردووكیان دۆرابن ، لە (6) یاری براوە بووە و لەیەك یاری یەكسانبوون.
ئەمە یاری هەشتەمی كلاسیكۆیە لە مێژوو كە هەردوو تیپ پێش یارییەكە بە گەرێك دۆرابن ، بۆیە ریال مەدرید دەیەوێت رووبەرووی ئەم ئامارە ببێتەوە بە تۆماركردنی یەكەم سەركەوتن.