ریال مەدرید لەنێو كامپ نو , كلاسیكۆی لە بەرشلۆنە بردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ریال مەدرید لەنێو كامپ نو , كلاسیكۆی لە بەرشلۆنە بردەوە

 

ڕیال مەدرید لەسەر یاریگای كامپ نو یاری كلاسیكۆی یەكەمی ئەم وەرزەی لە بەرشلۆنە بەسێ گۆڵا بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوەو هاتە پێشەنگی یانەكان.

هەر لەگەڵ دەست پێكردنی یارییەكە فیدریكۆ ڤالڤێردی لە بۆشایی یاریزانانی بەرگری بەرشلۆنە چووە ژوورەو تۆپێكی بەهێزی ئاڕاستەی گۆڵ كردوو گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی ڕیال مەدرید تۆمار كرد .

بەڵام یانەی بەرشلۆنە وەڵامێكی خێرای ڕیال مەدریدی دایەوە كاتێك جۆردی ئەلبا تۆپێكی جوانی لەخولەكی هەشت خستە بەردەم ئەنسۆ فاتێ ئەویش بەجوانی خستیە گۆڵەوەو گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی بەرشلۆنە تۆماركرد.

لە گێمی دووەم دوای بەركەوتنی رامۆس بەیاریزانێكی بەرگری ناوبژیوان ڤاری بەكار هێناو لێدانی سزای بۆ ڕیال مەدرید هەژمار كرد، سێرجیۆ رامۆس بەسەركەوتوویی جێ بەجێی كردوو گۆڵی دووەمی بۆ ڕیال مەدرید تۆمار كرد.

لەكۆتا خولەكیش لەهەڵەیەكی بەرگری و گۆڵچی لۆكا مۆدریچ بەشێوەیەكی جوان گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش ڕیال مەدرید بەهەبوونی یارییەكی دواخراو بە 13 خاڵ هاتە پێشەنگی یانەكان.

هه‌واڵی گرنگ