مان سیتی دیسان دوو خاڵی لە خولی ئینگلیزی لەدەستدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مان سیتی دیسان دوو خاڵی لە خولی ئینگلیزی لەدەستدا

 

لەسەر یاریگای لەندەنی ئۆڵۆمپی یانەی مانچستەرسیتی دوو خاڵی تری لە پێشبركێی بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ لەدەستدا دوای بەرامبەر بوونی لەگەڵ وست هام یۆنایتد بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان.

میشێل ئەنتۆنیۆ لەخولەكی 18 گۆڵی پێشكەوتنی بۆ وست هام یۆنایتد تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات.

لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە شەش خولەك فیل فۆدین گۆڵی بەرامبەری بۆ مانچستەرسیتی تۆمار كردەوەو یارییەكەش تا كۆتایی بەم ئەنجامە مایەوەو سیتی دوو خاڵی تری لەدەستدا.

هەر یەكەیان بوون بە خاوەنی هەشت خاڵ وست هام یۆنایتد پلەی 11می گرتوەو مانچستەرسیتیش پلەی 12می گرتوە.

 

هه‌واڵی گرنگ