بە هاتریكی لیفاندۆفیسكی ، بایرن میونخ بردنەوەی چوارەمی تۆماركرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بە هاتریكی لیفاندۆفیسكی ، بایرن میونخ بردنەوەی چوارەمی تۆماركرد

 

بە هاتریكی رۆبەرت لیڤاندۆفسكی بایرن میونخ بردنەوەی چوارەمی لەم وەرزەی بۆندس لیگا بەدەست هێنا كاتێك بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە جەولەی پێنجەم لە ئینتراخت فرانكفۆڕتی بردەوە.

لەخولەكی 10 رۆبەرت لیڤاندۆفسكی گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد، هەمان یاریزان لەخولەكی 26 گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەكەی تۆمار كرد، گێمی یەكەمیش بەم دوو گۆڵە كۆتایی هات.

لەخولەكی 61 رۆبەرت لیڤاندۆفسكی گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد بووە خاوەنی هاتریك لەیارییەكە، بە تۆمار كردنی ئەم گۆڵەش ژمارەی گۆڵەكانی لەم وەرزە كردە 10 گۆڵ و بەتەنها پێشەنگی گۆڵكارانی گرتوە.

لەخولەكی 73 لیروی سانیە گۆڵی چوارەمی تۆمار كرد ئەمەش یەكەمین گۆڵی ئەم یاریزانەیە لەگەڵ بایرن میونخ لەدوای پەیوەندی كردنی بەیانەكە، دواین گۆڵیش لەلایەن جەمال موسیالا لەكۆتا خولەك تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش بایرن میونخ لە پلەی دووەم بووە خاوەنی 12 خاڵ، هەر لەم جەولەیە یانەكانی لایبزیگ و بروسیادۆرتمۆند بردنەوەیان تۆمار كرد.

هه‌واڵی گرنگ