ئەمرۆش بەبێ رۆناڵدۆ ، یوڤینتۆس میوانداری هیلاس ڤیرۆنا دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆش بەبێ رۆناڵدۆ ، یوڤینتۆس میوانداری هیلاس ڤیرۆنا دەكات

 

هەر لەیارییەكانی جەولەی پێنجەمی خولی ئیتاڵیا لەسەر یاریگای ئەلیانز تۆرینۆ یانەی یۆڤینتۆس میوانداری هیلاس ڤیرۆنا دەكات.

یارییەكە كاتژمێر 10:45 شەو بەڕێوە دەچێت، ئەنجامەكانی ئەم وەرزەی یۆڤینتۆس لەخولەكە جێگەی دڵخۆشی نین، تا ئێستا هەشت خاڵی هەیەو دوو بردنەوەو دوو بەرامبەری هەیە، لەدواین یاری لەگەڵ كرۆتۆنی بەرامبەر بووە، لەیانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا سەركەوتنێكی گرنگی بەدەست هێناوەو دەیەوێت درێژە بەسەركەوتنەكان بدات.

پێرلۆی راهێنەر رایگەیاند كللینی لەیارییەكە بەشداری ناكات، پێشبینی ناكرێت كریستیانۆش بەشداری بكات هەرچەندە لە كرۆنا چاك بۆتەوە رەنگە راهێنەر پشووی پێ بدات بۆ یاری بەرشلۆنە ئامادەی بكات.

پێرلۆ ئەوەشی گوت دیبالا بەشێوەی سەرەكی لەیارییەكە بەشداری دەكات و دی لیختیش ئامادەیەو بەڵام تا ئێستا پزیشك ڕەزامەندی بەشداری كردنی نەداوە.

هەرچی یانەی هیلاس ڤیرۆنایە خاوەنی حەفت خاڵەو پلەی هەشتەمی ریزبەندی یانەكانی گرتوە، ئەم یانەیەش هەوڵ دەدات بەئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراو بەرامبەر یۆڤینتۆس بگەڕێتەوە.

هه‌واڵی گرنگ