لەیاری كردنەوەی وەرزی نوێی خولی نایابی یانەكانی عێراق هەردوو یانەی زەورا و شوڕتە لەسەر یاریگای شەعب بەیەك گەیشتن لەیارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون.
گۆڵی پێشكەوتن بۆ شوڕتە لەلایەن ئەمجەد عەتوان كازم لەخولەكی 21 تۆمار كرا، پاشان محمد صالح لەخولەكی 28 گۆڵی بەرامبەری تۆمار كردەوە، لە گێمی دووەمیش ئەنجامەكە وەك خۆی مایەوەو هەریەكەو خاڵێكیان پێدرا.
هەر لەیارییەكانی جەولەی یەكەمی خولی نایابی یانەكانی عێراق لەسەر یاریگای شەعب یانەی قوەجەوییە سێ خاڵی گرنگ و زەحمەتی بەدەست هێنا پاش ئەوەی بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر لەیانەی كارەبای بردەوە.
لە گێمی یەكەم هەردوو یانە چەند دەرفەتێكی ئاسانی گۆڵكردنیان لەدەستدا بەبێ گۆڵ بەرامبەر بوون، لە گێمی دووەمیش ئەنجامی یارییەكە بە بەرامبەر بوون بەبێ گۆڵ بەرەو كۆتایی دەچوو، بەڵام لە چركەكانی كاتی بەفیرۆچوو، عەباس جاسم گۆڵی بردنەوەی تۆمار كرد سێ خاڵی گرنگی بۆ جەوییە بەدەست هێنا.