لەیارییەكانی جەولەی شەشەمی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی ساوسهامبتۆن لەسەر یاریگای خۆی یەكەمین دۆڕانی لەم وەرزە توشی ئیڤەرتۆن كرد كاتێك بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لێی بردەوە.
جێمس وارد لەخولەكی 27 گۆڵی یەكەمی بۆ ساوسهامبتۆن تۆمار كرد ، دوای هەشت خولەكی تر چی ئادەمز گۆڵی دووەمی بۆ ساوسهامبتۆن تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم دوو گۆڵە كۆتایی هات.
لە گێمی دووەم سەرەرای هەوڵەكانی یانەی ئیڤەرتۆن بۆ بەرامبەر كردنەوەی ئەنجامەكە، لەخولەكی 72 لۆكاس دینی لە ئیڤەرتۆن بەكارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگا بەمەش یاریزانانی ساوسهامبتۆن پارێزگارییان لە ئەنجامەكە كردوو بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بردنەوەی تۆمار كرد، ئەمەش بردنەوەی سێیەم بوو لەم وەرزە بەدەستی هێنا، بووە خاوەنی 10 خاڵ بۆ پلەی پێنجەمی ریزبەندی سەركەوت، ئیڤەرتۆنیش بە 13 خاڵ لە پێشەنگ مایەوە.