ئەستێرەیەكی بایرن میونخ دوو مانگ لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەستێرەیەكی بایرن میونخ دوو مانگ لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە

 

یاریزانی بەرگری لای چەپی بایرن میونخ ئەلفۆنسۆ دێفیزی كەنەدی لە قاچی ڕاستی توشی پێكان بوو بەهۆیەوە 6 تا 8 هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

ئەم یاریزانە لەیاری بەرامبەر ئینتراخت فرانكفۆرت توشی پێكان بوو كە بایرن میونخ بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر بردنەوەی تۆمار كرد.

هانزی فلیكی ڕاهێنەری یانەی بایرن میونخ لەدوای یارییەكە گوتی :" پێكانی دیفێز لێدانێكی گەورەیە لە تیپەكەمان، یاریزانێكی لەم جۆرە دووربێت لە تیپەكەمان بۆشایی بۆ ئێمە دروست دەكات".

دیفیس یەكەمین یارییە بەشێوەی سەرەكی یاری دەكات لەدوای یاری بەرامبەر دیۆرن لە جامی ئەڵمانیا لە 15 ئەم مانگە، بەرامبەر ئەرمینیا بیلیفیلد و ئەتلەتیكۆمەدرید بەشداری نەكرد.

هه‌واڵی گرنگ