لەدوای توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆناو مانەوەی بۆ چەند ڕۆژێك لە نەخۆشخانەدا، مامۆستایەتی ئاینی پارێزگای هەڵەبجە گیانی لەدەستداو لەو پارێزگایەدا بەخاك سپێردرا.
حەیدەر حەمە ساڵح، پەیامنێری كوردیو لە هەڵەبجەوە پێی ڕاگەیاندین: مامۆسـتا تەحسین ئەحمەد پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتی چـوارچرا دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
جێگەی باسە، بەپێی ئامارێكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، نزیكەی 170 مامۆستای ئاینی توشی كۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش 12 مامۆستایان كۆچی دواییان كردووە.