داناگاز بۆ پەرەپێدانی كێڵگەكانی لە هەرێم، چوار كێڵگە لە میسر دەفرۆشێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داناگاز بۆ پەرەپێدانی كێڵگەكانی لە هەرێم، چوار كێڵگە لە میسر دەفرۆشێت


كۆمپانیای داناگاز ڕایدەگەیەنێت: بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە هەرێمی كوردستان، كۆمپانیاكە چوار كێڵگەی خۆی لە میسر دەفرۆشێت.

كۆمپانیای داناگاز بڵاویكردەوە: لەپێناو ئامانجە ستراتیژییەكانی كۆمپانیاكەو پەرەپێدانی پیشەسازیی و بەرهەمهینانی گازی سرووشتی و بە مەبەستی جێبەجێكردنی پلانەكانی لە هەرێمی كوردستان، كۆمپانیاكە بڕیاری داوە چوار كێڵگەی لە میسر بفرۆشێت.

لەسەر ئەو پرسە، د. پاتریك ئالمان بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای داناگاز ووتی: فرۆشتنی ئەو چوار كۆمپانیایە لە میسر گۆڕانكارییەكی ستراتیژیی كۆمپانیاكەیە بۆ ئەوەی تیشك بخەینە سەر كێڵگەكانمان لە هەرێمی كوردستان .

جێگەی باسە، كۆمپانیای داناگاز لە كێڵگەی خۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان ڕۆژانە زیاتر لە 400 ملیۆن پێی سێجا گازی سرووشتی بەرهەمدەهێنێت، مەبەستیەتی لەساڵی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنانی بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێكدا بەرزبكاتەوەو بڕیاریشە تاوەكو ساڵی 2022 بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی هەرێم لەلایەن كۆمپانیای داناگازەوە بەرزبكرێتەوە بۆ 650 ملیۆن پێی سێجا لە رۆژێكدا.

هه‌واڵی گرنگ