بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەستنی ماسك لە سلێمانی جێبەجێ ناكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەستنی ماسك لە سلێمانی جێبەجێ ناكرێت

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەر هاوڵاتیەك لەماڵ چووەدەرو ماسكی نەبەست سزادەدرێت، لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت و بەپێی زانیارییەكان بڕیارەكە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ ناكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 26-10-2020، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لە ئەمڕۆوە هەر هاوڵاتیەك لە شاری هەولێر و قەزا و ناحیەكانی سەر بەپارێزگاكە، ئەگەر ماسك نەبەستێت لەدەرەوە ئەوا سزا دەدرێت بە بڕی 20 هەزار دینار و لەهەمانكاتدا ماسكیشی پێدەبەسترێت، خۆ ئەگەر لەوكاتەدا ئامادەنەبوو بڕە پارەكە بدات ئەوا دەبرێتە نزیكترین بنكەی پۆلیس لەوێ دەستبەسەردەبێت تا ئەوكاتەی بڕی سزاكە دەدات و دواتر بەڵێننامەیەكی پێ پڕدەكرێتەوە و ئازاد دەكرێت ئەوەش وەك جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ.
لەسەر ئەو پرسە، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەستی ماسك بە فەرمی نەگەیشتۆتە ئێمە تاوەكو گفتوگۆی لەسەر بكەین و بڕیاری كۆتایی لەسەر بدەین.

هەروەها ووتیشی: ئێمە ئەو بڕیارەمان لە سۆشیال میدیا و دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە بیستووە، وە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە ئاسان نیە و دەكەوێتە ئەستۆی هاوڵاتیان خۆیان تا چەند پابەندی بڕیارەكە دەبن.
كوردیو بۆ بەدواداچونی زیاتر لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكە لە پارێزگای سلێمانی پەیوەندی كرد بە د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، بەڵام پەیوەندیەكان بەردەست نەبوون.

هه‌واڵی گرنگ